رژێمی سوریا : ئاشتی بە بێ بەشار ئەسەد لە سوریا بوونی نابێت

سوریا - KDP.info / جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایدەگەینێت،کە ئەگەر ئاشتی به‌بێ بەشداری به‌شار ئه‌سه‌د لە سوریا بێتە کایەوە، کاره‌ساتبار دەبێت و زیانی زۆرتر لە دەستکەوت بۆ خەڵکی سوریا دەبیت ، فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگەیاند: هه‌ر چه‌شنه پێشنیارێک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌و وڵاته به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شقی به نامومکین ڕاگه‌یاند‌و ئەوەی لەو بارەیەوەش کاری بۆ دەکرێت ، بێ دەرنجامە، فه‌یسه‌ڵ میقداد هەروەها لە دیدارێکی لەگەڵ سکای نیوز رایگەیاند : ئه‌و ئاشتی و کۆنفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه هاوپێوه‌ند به‌سووریاوه باسی لێوە ده‌کرێت به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆکی سوریا بوونی نابێ.دەنجامەکەی خراپ دەبی،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا تاوانبارکردنی وڵاته‌که‌ی له ته‌قینه‌وه‌کانی ڕێحانلی تورکیای ڕه‌ت کرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئه‌نقه‌ره بۆ تاوانبارکردنی دیمه‌شق هیچ به‌ڵگه‌یێکی نییه. تەنیا تۆمەت دەخاتە ئەستۆی سوریاوە دەخوازیت سوریا ناشرین و لەکدار بکات.هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌مداوییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا میقداد رایگەیاند: دیمه‌شق شێلگیره له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ هه‌رچه‌شنه هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا.لەو بارەیەوە بێدەنگی نانوێنی،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا هاوکات هۆشداری ئەوەی به ئیسرائیل دا که هه‌رگیز گومان له‌وه نه‌کاته‌وه که سووریا جارێکی تر له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌و ڕژێمه بێ ده‌نگ ببێ.




