دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دەرزیەکە ھیچ کێشەیەکی نەبوو، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی دیکەی لێکۆلینەوە پێکدێنێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندورستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی لە شاری ھەولێر 30 کەس بەھۆی لێدانی جۆرە دەرزییەک بینای چاویان لە دەستدا و ئەم دەرزییە رەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ ئەوەی بزانن چ کێشەیەکی ھەیە و ئاشکرا بوو کە ھیچ کێشەی نییە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا لیژنەیەکی دیکە پێکبێنیت، بۆئەوەی بزانن ھۆکار چییە ئەو 30کەسە بینای چاویان لە دەستداوە.
د.خالس قادر گوتیشی: پێشتر ئەم جۆرە دەرزییە بۆ چەندین کەسی دیکە بەکار ھاتووە، بەڵام ھیچ حالەتێکی لەم جۆرە رووی نەداوە.
قادر روونیشیکردهوە، ھەر کاتێ فیزەی ئەو نەخۆشانە تەواو بێت رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکرێن، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.
لەسەرهتای مانگی نیسان بەھۆی لێدانی دەرزی ئاڤەستین 30 کەس لە شاری ھەولێر توشی نابینایی بوون، کە ھەمووشیان بەتەمەن بوون.




