UN به نیازه ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک لە بارەی سوریا بدات

سوریا - KDP.info / پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک بدات بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا و هه‌روه‌ها داوابکرێت حکوومه‌تی سوریا ڕێـگه به لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه.ئه‌م پـرۆژه بڕیاره له لایه‌ن قه‌تەڕ‌وه داڕێژراوه و مه‌رجی پابه‌ندبوونی تیادا نیـیه، لە نێویدا پـێشـوازی له هاوپەیمانی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کرێت هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات هاوپەیمانی نیشـتیمانی ڕه‌زامه‌ندیـیه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌سـهێناوه وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵـکی سوریا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.بڕیاره‌که داواش له سوریا ده‌کات ڕێـگه به تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات تا بە ئازادانه لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن، له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌که‌ن. ئه‌و تیمه له لایه‌ن سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون مۆڵه‌تی پـێ‌دراوه و له ئێسـتادا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌کاربێت، به‌ڵام حکوومه‌تی سوریا ڕێـگه‌ی پـێ نادات بچێته ناو وڵاته‌که‌یه‌وه.ڕووسیا له دژی پـرۆژه بڕیاره‌که‌یه و دیپـلۆماته‌کانی ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌کرێت ده‌نگێـکی که‌متر به‌ده‌سـتبهێنێت به به‌راورد به بڕێارێـکی پـێشـتر ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردوو په‌سه‌ندی کرد.




