ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی کەرکووک بۆ21 کەس بەرزبۆوە

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ عەقید سالار جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی کەرکووک بۆ 13کوژارو و 8بریندار بەرزبۆتەوە.
عەقید سالار گوتیشی: تەقینەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بووە لە نزیک بەڕێوبەرایەتی چاودێری دارایی رویداوەو تەقینەوەی دووەمیش بۆمبێکی چێنراو بەھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن تەقییەوە و تەقینەوەی سێیەمیش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوبووە کە لەنزیک بینای وەرزش ولاوان تەقییەوە.
عەقید سالار گوتیشی: لە نێوکوژراوان 10منداڵ و 3ئافرەت ھەیە.
پێشتریش عەقید سالار بەkdp.infoراگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لەکەرکووک روویاندا و لەئەنجامدا 5کەس گیانیان لەدەستدا و8 کەسی دیکەش برینداربوون.




