٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک..لەئەنجامی سێ تەقینەوە زیاتر لە10کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/ عەقید سالار جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لەشاری کەرکووک رویدا ، لەئەنجامدا5کەس گیانی لەدەست داو و8کەسی دیکەش برینداربوون.

عەقید سالار گوتیشی: تەقینەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بووە لە نزیک بەڕێوبەرایەتی چاودێری دارایی روویداوەو تەقینەوەی دووەمیش بۆمبێکی چێنراو بەھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن تەقیەوە و تەقینەوەی سێیەمیش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوبووە کە لەنزیک بینای وەرزش ولاوان تەقییەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ئەگەری ھەیە ژمارەی قوربانیان زیاتریش بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار