٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە عەبدوللەتیف بروغۆ ئەندامی پەرلەمانی مەغریب و دكتۆر عمرۆ هاشم پسپۆر لەسەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی میسری كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ چوار شەممە 15/5/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتیری پەرلەمان، پێشوازی لەبەرێز عەبدوللەتیف بروغۆ ئەندامی پەرلەمانی مەغریب و دكتۆر عمرۆ هاشم پسپۆر لەسەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی میسری كرد كە بە یاوەری شاندێكی باڵای دامەزراوی وێست مینستەر بۆ دیموكراسی سەردانی پەرلەمانی كوردستان یان كردبوو.

لەدیدارێكدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و هیوای خواست لەهەموو ئاستەكان دا لەگەڵ پەرلەمانی مەغریبی پەیوەندی هەبێت و پشتیوانی خۆیشی دەربری لەكارەكانی دامەزراوی وێست مینستەر بۆ دیموكراسی لەپێناو خستنەروو بەرچاو خستنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بەكار و ئەزمونی پەرلەمانی و سوود وەرگرتن لەتوانای ووڵاتانی پێشكەوتوو لەو بوارە،

لەلایەن خۆشیانەوە عەبدوللەتیف بروغۆ ئەندامی پەرلەمانی مەغریبی خۆشحاڵی خۆی بەئەزمونی دیموكراسی و رەوتی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان دەربری و دامەزراوی وێست مینستەر بۆ دیموكراسیەت سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد و ئامادەییان نیشان دا هاوكاری و پشتیوان بن لەرووی گواستنەوەی ئەزموونی پەرلەمانی ووڵاتانی پێشكەوتوو لەمیانی ئەو وۆرك شۆپانەی كە پێشكەشی دەكەن،

هەر لەدیدارەكەدا پرسی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی دانان و پەسەندكردنی وەك یەك پاكێچ لەلایەن پەرلەمانی كوردستان و ئامادە كردنی بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم هاووڵاتیانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەری و ئەو راوبۆچونانەی لەبارەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان ئێستە بۆتە باس و خواسی ناوەندە سیاسی و ئیعلامیەكان لەرووی یاساییەوە شرۆڤەی پێویستی بۆ كرا و لەو بارەوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوان درایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار