شەڕی نێوان هێزەکانی یەپەگە و ئەسەد 11 کوژران و برینداری لێکەوتەوە

لیبیا - KDP.info / له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا له‌گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوودی شاری حه‌له‌ب یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هێرشێكی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌یان لە دژی سەربازانی رژێمی سوریا ئەنجامدا و بە هۆیەوەش 7 سه‌ربازی رژێمی سوریا کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یەپەگە له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند .هێزه‌كانیان له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا له‌گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوودی شاری حه‌له‌ب هێرشێكی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، له‌ئاکامدا 7 سه‌ربازی رژێمی سوریا کوژراوه‌و 4ی تریش بریندار بوون .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی یەپەگە له شاری حه‌له‌ب به ئاژانسی فورات راگەیاندووە : هەڵبژاردەی شەڕ لەدەست رژێمی سوریا دایە لە کاتێکدا ئەگەر رژێمی به‌عسی سوریا هێرش و تۆپبارانه‌کانیان له‌دژی گه‌ڕه‌که کوردنشینه‌کانی ئەو وڵاتە رانەگرن، ئەوان ناچار دەبن، وه‌ڵامی هێرشه‌کانیان به‌توندی بده‌نه‌وه، شەڕ لە بەرامبەریان بکەن
هاوکات هێزی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل لە سوریا ، مانەوەیان لە گەرەکی ئەشرەفییە بە مەترسی دار زانی و داوایان له هێزه‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د کردووه، دەست بەجێ له گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فیهی ئەو وڵاتە پاشه‌كشه بكه‌ن.
شایەنی باسە ؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوود شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت لە نێوان هێزەکانی یەپەگەی و سه‌ربازانی رژێم روویدا.




