چەكدارێكی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دڵی سەربازێكی سوریا دەردێنێت و دەیخوات

سوریا – /KDP-infoلە دوێنێوە دیمەنی چەكدارێكی ئۆپۆزیسیۆنی سوری كەوتۆتە نێو ماڵپەڕێكی ئەنتەرنێتەوە كە چەكدارەكە دڵی سەربازێكی سوری دەردێنێت و دەیخوات.
ئەودیمەنە ترسناكەی دەرهێنانی دڵی سەربازێكی سوری لەلایەن چەكدارێكی ئۆپۆزیسیۆنی سورییەوە لە دوێنێوە كەوتۆتە ناو خەڵكەوەو زۆرێك لە میدیا كانی دنیا بلاویان كردەوەو بە كردەیەكی مەترسیدارو كارێكی دڕندانەی كەم هاوتاشیان ناوبرد.
گۆڤاری( TIME) ی توانی ئەو چەكدارە بدۆزێتەوەو چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئەنجام بدات.
خالید ئەلحەمد كە ناوی لەخۆی ناوە ئەبو سەقەر لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەڵێت: ئەوەم وەكو كاردانەوەیەك لەسەر كردەی سەربازەسووریەكان ئەنجام داوە، ئەوانیش كاری ئاوا ئەنجام دەدەن تا شەری دەروونی لەگەڵ ئێمە بكەن و بمانترسێنن.
لە درێژەی وەلامەكانیدا پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە كە ئەو بینیویەتی چۆن سەربازەكانی رژێم ئافرەتێكیان رووتكردۆتەوەو لەگەڵ هەردوو كچەكەیدا بەزۆر سەمایان پێكردوون و گرتەكەیان بەناو خەڵكدا بلاوكردۆتەوە.
لەلایەكیتردا دان بەوەدا دەنێت كە ئەو كردارەی بۆتۆقاندنی سەربازانی سوریا ئەنجام داوەو دەڵێت: بۆ ئەوەی لەهەرشوێنەك من (واتە ئەبو سەقەر) لەوێ بێت سەربازانی سوری نەوێرن نزیك ببنەوە.
شایانی باسە هەر لەم چەند رۆژەی رابردوو لە ماڵپەڕی (KDP-info) هەواڵی ئەوەمان بلاوكردەوە كە رێكخراوێكی سویسرایی خولی چەند رۆژە بۆ چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری دەكاتەوە بۆ ئەوەی لەسەر یاسا مرۆڤایەتییەكانی كاتی جەنگ رایان بێنێ و ئاشنایان بكات بەوەی لە شەڕدا چۆن دەبێت هەندێ سنوور هەیە نەبەزێندرێن.




