ھەولێر..کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی شیر بۆ منداڵانی رۆژئاوای کوردستان پێکدەھێندرێت
ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ شۆرەش سەربەست بەرپرسی راگەیاندنی تیمی کۆمەککردنی باشور بۆ رۆژ ئاوا بەkdp.info راگەیاند: ئێمە وەکو تیمی کۆمەککردنی باشور بۆ رۆژئاوای کوردستان کە لە چوار رێکخراو پێکھاتووە کەمپینێکمان دروست کردووە بۆ کۆکردنەوەی شیر بۆ منداڵانی رۆژ ئاوای کوردستان .
شۆرەش سەربەست گوتیشی: ئەو کەمپینە لە شاری ھەولێر دروست کراوە و لە13 ئەم مانگە دەستیپێکردووە و تا20 ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
سەربەست رونیشیکردهوە، مەبەست لەم کەمپینە ئەوەیە کە ئیسته رەوشی منداڵانی کوردانی سوریا زۆر خراپە، بۆیە بەپ ێویستمان زانی ئەو کەمپینە رابگەینین بۆ کۆکردنەوەی شیر بۆ ئەوە منداڵانە.
سەبارەت بە شوێنی کەمپینەکە ناوبراو گوتی: ئێمە بنکەمان لەچەند شوێنێک لە ھەولێر ھەیە لەوانە شەقامی سەرەکی گەرەکی بەختیاری و پارکی عینکاوە و لە گەرەکی 99 بنکەمان ھەیەو بنکەی سەرەکیش لە نزیک قەلای ھەولێرە.




