سوریا ده‌خزێته ناو شه‌ڕی ئه‌هلیه‌وه

دره‌نگانی دوێنێ شه‌و سه‌رۆكی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "هیرفی لادسوا" ده‌رباره‌ی بارودۆخی سوریا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "سوریا خزاوه‌ته ناوشه‌ڕێكی ئه‌هلییه‌وه، به‌جۆرێك رێژه‌ی توندوتیژی له سوریا له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵكشاندایه. به به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕه‌وشه‌ش ته‌نها هاووڵاتیانی سڤیل زیانمه‌ند ده‌بن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز رایگه‌یاند سوریا كه‌وتوه‌ته ناو شه‌ڕێكی ئه‌هلییه‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مینداری هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌كارهێنانی هێز دژی ده‌سه‌ڵاتی سوریا "رێگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه".
ئه‌ندرێس فوغ راسموسن ئه‌مینداری هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌سی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه ڕایگه‌یاند: " به‌كارهێنانی هێز له‌دژی حكومه‌تی سوریا رێگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه "داواشی كرد كێشه‌ی ئه‌و وڵاته به رێگاچاره‌ی سیاسی یه‌كلا بكرێته‌وه". گووتیشی: ده‌بێت ئه‌و پلانه‌ی كۆفی ئه‌نان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامێكی پێویست بدات به‌ده‌ست "ناتۆ"ه‌وه.




