٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: كەمتەرخەمی هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە تەقینەوەكاندا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی سێ شەممە بەرلەوەی كە بەرەو ئەمریكا بەرێ بكەوێت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی چەندین مەسەلەی گرنگی كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیری توركیا لەم كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا باسی تەقینەوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری رەیحانلی كردووە و گوتوویەتی: پێش روودانی ئەم تەقینەوانە ئیستیخباراتی توركیا زانیاری لە سەر ئەم تەقینەوانە وەرگرتووە بەڵام بە هۆی كەمتەرەخەمی هێزەكانی پولیس و هێزە ئەمنییەكان ئەم تەقینەوانە روویان داوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا بە جدی لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم مەسەلەیە دەكات و لە كاتە ساتی پێویستیشدا وەڵامی ئەم هێرشە دەداتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆنگرەیەدا سەرۆك وەزیری توركیا باسی بارودۆخی ئابووری توركیا كردووە و گوتوویەتی: توركیا لە رووی ئابوورییەوە گۆڕانكاری زۆری كردووە و دەستكەوتی زۆر باشیشی بە دەستەوە هێناوە و یەكێك لەم دەستكەوتانە نەمانی قەرزی سەندۆقی جیهانی دراو لە سەر توركیایە و توركیا ئەمرۆ هەر هەمووی قەرزەكانی خۆی داوەتەوە و لەمەو بەدواوە توركیا دەتوانێت پارە بە سەندوقی جیهانی دراو بە قەرز بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار