٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زانكۆی ئەنقەرە سیمیناری سەباحەت توونجەلی هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ بریار بوو رۆژی سێ شەممە پەرلەمانتاری شاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سەباحەت توونجەل لە كۆلێژی یاسای زانكۆی ئەنقەرەدا سیمینارێك سەبارەت بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەكە ساز بكات، بەڵام ئەم سیمینارە هەڵوەشێندرایەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی كوردی ئاماژەی بەوە كردووە كە پێشتر ژمارەیەك یەكجار زۆر لە خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی ئەنقەرە بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ سەرۆكی زانكۆدا دەستیان بە ئامادەكاری بۆ سازدانی سیمینارێك لە سەر بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هۆڵی بۆنەكانی ئەم زانكۆیەدا دابوو و بۆ ئەم مەبەستەیش پەرلەمانتاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سەباحەت توونجەلیان دەعوەت كردبوو.

بەڵام رۆژی سێ شەممە لە كاتی بەرێوە چوونی سیمینارەكەدا سەرۆكایەتی زانكۆی ئەنقەرە پێشی لەم سیمینارە گرتووە و گوتوویەتی: بە هۆی ئەوەیەوە كە بریارە سەباحەت توونجەل لەم سیمینارەدا گوتارێك پێشكەش بكات، ئێمەیش وەكو سەرۆكایەتی زانكۆ بریارمان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیمینارە داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار