٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/5/2013 به‌ڕیز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له‌ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی  بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند كرد به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكیانه‌وه‌، پاشان ره‌وشی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان تاوتوێكرا.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی كرا، له‌وباره‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق گوتی: ئەنجامەكانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌ریخست، كه‌ هاووڵاتیان ئه‌مڕۆ حه‌ز به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیان و حكومڕانیی هاوبه‌ش دان و هه‌موو جۆره‌ خۆسه‌پاندنێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ ئاسوودەییدا بژین.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی‌ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیمیكرد و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌رەو‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ باسكرد. له‌باره‌یئەنجامەكانیپڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش گوتی:ئه‌مڕۆ هاووڵاتیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێكی باڵای هوشیاری، و زۆر بە باشی دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پڕۆسەی سیاسیی عێراق پێویستە بچێتە سەر ڕێگەی دروست و پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەچاو بكرێن.

شایانی باسە ئەمڕۆ سەید عەممار ئەلحەكیم و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكوومەت و دكتۆر فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا

هەواڵی پەیوەندیدار