ڕۆژنامه‌ی ئیندپندت: رۆژنامەنووسان عێراق لەژێر هەرەشەن

KDP.info / ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی، ئاشکرای دەکات ، کە ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاری میدیای له‌عێراقدا، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه. چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوسی عێراقیش ، وڵاتی خۆیان جێهێشتووه و به‌ناچاری شوێن و ناو وناونیشانیان گۆڕیوه.ڕۆژنامه‌ی ئیندپندتی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكی شیكاریدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاری میدیایی له‌عێراق، هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق، له‌خراپی ڕه‌وشی كاری میدیایی و رایدەگەینێت کە به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسان ده‌بێته‌وه.زۆربەیان دەربەدەربوونە،رۆژنامەکە: ئەوەشی خستۆتەروو کە چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی، بەهۆی پیشەکەیانەوە ، ووڵاتی خۆیان جێهێشتووه‌و به‌ناچاری شوێن‌و ناو وناونیشانیان گۆڕیوه. بە دیانیشیان بوونەتە قوربانی. رۆژنامەی ئیندپندتی به‌ریتانی لە راپۆرتێکیدا ، ئامارێكی له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی كاری ڕۆژنامه‌نوسی له‌عێراق بڵاو كردۆته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه‌ش له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، 93 ڕۆژنامه‌نوس له عێراق كوژراون، ئه‌م ژماره‌یه‌شی به‌مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌عێراقدا وه‌سف كردووه.




