ئەمەریکا .. 3 کەس بە هۆی دزەکردنیان بۆ نێو دامەزراوەکی ئەتۆمی دەستگیرکران

ئەمەریکا - KDP.info / خانمێکی ڕه‌به‌نی کاثۆلیک و دوو چالاکوانی ئاشتیخواز تۆمەتی چوونە ناو دامه‌زراوێکی چه‌کی ئەتۆمیی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و تێکدانی ناو ئه‌و دامه‌زراوەیان خرایە پاڵ و چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن دادگای ئەمریکا و سزا بدرێن . ماڵپەری سی ئین ئێن بڵاویکردەوە : ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆرانی فێدراڵی له ستانی ته‌نه‌سی ئەمەریکا، هەریەکە لە میگا ڕایس ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ و مایکڵ واڵی و گرێک ۆرتیجی به تۆمەتبار دانا، به‌هۆی زیان لێدانی موڵکی فێدراڵی و و تێکدانی دامه‌زراوی ( وای 12 ی ئاسایشی نیشتیمانی ) کە له مانگی 7 ی ڕابردوودا له شارۆچکه‌ی ئۆک ڕیدج دەزەیان بۆ دامەزراوەکە کردبوو ،بە پێی زانیارییەکانی دەستەکە، ئه‌م سێ که‌سه دیواری ئاسایشی دامه‌زراوه‌که‌یان بڕیوه و به سپره دروشمیان له سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌که نوسیوه که شوێنی هه‌ڵگرتنی سه‌دان تۆن یۆرانیۆمی پیتێندرا به ئاستێکی به‌رز‌ی تێدایە، شوێنەکەش قەدەغەکراوە و تایبەتە بە دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ،پارێزەرانی دادگای فێدراڵی ئاشکرایان کرد: کە ئه‌و کاره کە ئه‌و 3 که‌سه کردویانه زیانی هه‌زاران دۆلاری بە ئەمریکا داوه و کردارەکەیان وای کردووە به ناچاری کارکردن له‌و دامه‌زراوه بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته ڕابگیرێت . بە پێی زانیارییەکانی ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی فێدراڵی له ستانی ته‌نه‌سی ئەمەریکا، چاوەروان دەکرێت، ڕایس و واڵی و ۆرتیجی هه‌ر یه‌که‌یان بۆ تێکدانی دامه‌زراوه‌که به 20 ساڵ زیندانی کردن سزا بدرێن، هاوکات بۆ ئه‌و زیانانه‌ی داویانه هه‌ر یه‌که‌یان 10 ساڵی دیکە، زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا بسەپینرێت.




