وەزارەتی پەروەردە ژمارەی راوێژکارەکانی کەم دەکاتەوە
ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوار راوێژکاری خانەنشین دەکرێن، وەزیری پەروەردەش ئاماژە بەوە دەکات، پێویستیان پێ نەبووە، بۆیە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشین کراون.
د.عیسمەت مەحمەد خالد وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی یاسا وەزارەتی پەروەردە پێویستە چوار راوێژکاری ھەبێت، بۆیە ماوەیەک پێش ئێستهنوسراوێکیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم کردووەو تێدا داوایان کردووە جگە لە چوار راوێژکار ئەوانی دیکە بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە کە پێویستیان پێی بێت، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران لە وهڵامی ئەوان دا بڕیاری داوە ھەرچواریان خانەنشین بکرێن.
د.عیسمەت مەحمەد خالید گوتیشی: ئەوان مەبەستیان ئەوە نییە کە ئەم راوێژکارانە ئەزمونیان لە کارەکهی خۆیان نییە، بەڵکو ئەوان تەنھا یاسایان جێبەجێکردووە.
وەزیری پەروەردە رەتیشیکردهوە خانەنشینکردنی ئەو چوار راوێژکارە پەیوەندی بەھیچ رووداوێک ھەبێت یاخود سزادان بێت و گوتی: ئەوان تەنھا یاسایان جێبەجێکردووە، کە بەپێی یاسا پێویستە وەزارەتی پەروەردە تەنھا چوار راوێژکاری ھەبێت.
ئەو راوێژکارانەی کە خانەنشین کراون ھەر یەکە لە شێرزاد حەسەن سلێمان و بارزان ئەحمەد محهمەد و ئیشا داود فلیبس و ئاوات مەجید عەبدوڵڵا.