بۆ یەکەمین جارە له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا دوو برا بکرێن بە وەزیر

ئەمەریكا- KDP.info / بۆ یەکەمین جار کە له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا رووبدات، ئەوەیە کە برایه‌كی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێته وه‌زیری بازرگانی له ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆبامادا. رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویکردەوە : کە براكه‌ی جۆن كیری، ناوی كامیرۆن كیریه و راوێژكاری یاسایی پله یه‌كه له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی ئەو وڵاتەدا، لەسەر داوای ئیدارەی وڵاتەکەی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كیری ده‌بێته وه‌زیری بازرگانی ئەمریکا، هاوکات ریبیكا بلانك وه‌زیری ئێستای بازرگانی ئەمەریکا كه پۆستەکەی بۆ کیری بە جیدێلێت و ئەو دەبێتە سه‌رۆكی یه‌كێك له زانكۆكان، ریگەیاند: کامیرۆن کیری له سه‌رەتای مانگی ئاینده‌وه پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی وڵاتەکەی دەگرێتە دەست. بە پیێی لێدوانەکەی رینیکا بلانک : كامیرۆن كیری له پۆستی وه‌زیری بازرگانیدا بەشێوەیەکی کاتی ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی بریتزكیر کە دەست نێشانکراوی ئەو پۆستەیە و له‌لایه‌ن باراك ئۆبامای سه‌رۆكی وڵاته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكراوه.، كۆنگرێس په‌سه‌ندی ده‌كات. ئەوە یه‌كه‌مین جارە له‌مێژوی سیاسەتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، لە یەک کابینەی حکومەتدا دوو برا وه‌زیر بن، پێش ئەم گۆرانکارییەش، جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا برایه‌كی دیکەی خۆی له پۆستی داواكاری گشتی دامه‌زراندبوو .




