تیمێكی گەریدەی ئەوروپی نهێنیەكانی كێوی هەڵگورد تۆماردەكەن
سۆران-KDP.info/شاخی هەڵگورد 3607 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزەو دەكەوێتە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران و سەربە قەزای چۆمانە، ساڵانە بەفری لێ دەمێنێتەوەو گەشتیارێكی زۆر تامەزرۆی سەركەوتنی ئەو كێوەن، بەهۆی سروشتی ناوچەكە، هەڵگورد بە رووی هەر گەشتیارەكاندا وای لێ دەكات كە دووبارە سەردانی بكاتەوە، خەڵكی ناوچەكە لەتەمەنی لاوێتیدا ساڵانە خولیای سەركەوتن و هەموو ساڵێك لە وەرزی هاوین بەتایبەت لە ناوەڕاستی مانگی تەمووز تاكو ناوەڕاستی مانگی ئاب كاتێكی گونجاوە گەشتیار شەوانە لێی بمێنێتەوە. هەر لە دێرزەمانەوە تیمی گەریدەی ئەوروپی و عەرەبی و كیشوەرەكانی تر هاتوونەو لە كێوی هەڵگورد گەلێ نهێنی و سروشتە سەرنج راكێشەكانیان تۆماركردووە. هەربەو مەبەستە ئێستە بەهۆی ئازادی سەقامگیرو ئەمنیەتی تەواو لەناوچەكەدا ساڵ لەدوای ساڵ تیمی جیاواز دێن و سەردانی لوتكەی ئەو كێوە بەرزە دەكەن. رۆژی 4ی ئایار گروپێكی شاخەوانی لە ریگایی فرۆكە خانەی هەولێر گەیشتنە هەرێمی كوردستان، ژمارەیی ئەندامانی ئەم گروپە شەش شاخەوان بوون، بۆ ئەم مەبەستە (عومەر حسین) ئەندامی گروپ و ئەندامی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان بەریتانیا تایبەت بۆ KDP.info گوتی: ئەندامانی ئەم گروپە لە چەند وڵاتێكی جیاواز لە ریگایی كۆمپانیایی (SECRET-COMPASS)ی بەریتانی لەگەڵ (كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان بەریتانیاKURDISTAN UNITED CINGDOM FRINDESHIP ASSOCIATION ) توانیان ئەم گەشتە بۆ كوردستان شاخی هەلگۆرد رێكبخەن، ئەندامانی ئەم گروبە ئەمانە بوون (ADE SUMMERS بەرەگەز بەریتانی و بەڕێوە بەری گروپ، ROSE WHEAT و ROBIN DIAGER وANDY WILLAMS بەریتانی وMORGAN VICTOR ئسترالیا – سەنگاپووریایی و SHONA RITCHIE سكۆدلەندی ) بوو. بەمەبەستی دیدەن و تۆماركردنی نهێنیەكانی كێوی هەڵگورد لە رووست و سروشت و جیۆلۆجیەوە ئەو تیمە گەشتێكی چوار رۆژەیان بۆ ئەو كێوە ئەنجامدا، كە لەلایەن كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان بەریتانیا رێنوێنی كران و بەرێ كران".




