عیرفان مه‌لا عه‌لی: ئه‌و هێزانه‌ی له نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا بوون ده‌ستووریان په‌سه‌ندكرد كه‌چی ئێستا پاشگه‌ز بونه‌ته‌وه

له وتارێكیدا كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان پێشكه‌شى كرد , عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشى هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم راوه‌ستا و گوتى ( ئه‌و هێزانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا بوون و ده‌ستووریان تێپه‌راند؛ ئێستا هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن كه له تێپه‌راندنی ده‌ستوور په‌شیمان و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه ، له راستیدا خه‌ڵكی كوردستان له‌م گۆڕینی ههڵًوێست و ره‌فتاره ناجێگیرانه وه‌ره‌س بوون.
ڕابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان له ووتاره‌كه‌یدا كه له كه‌ناڵى ئاسمانى ڕابوونى حیزبه‌كه‌یه‌وه په‌خش كرا روونیكرده‌وه كه ده‌ستوور گرنگترین قانوونی وڵاته و قانوونه‌كان له ده‌ستووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، ناكرێت هه‌موو رۆژێك بگۆڕدرێت ، ئه‌و ڕوونترى كرده‌وه و گوتى ( ده‌ستوور له هه‌موو وڵاتان به ده‌یان ساڵ ده‌مێنێته‌وه و ده‌ستكاری ناكرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی نیگه‌ران كردووه ، ئه‌و ڕه‌وشه ناسازگاره سیاسییه‌یه كه هێزه‌كان بۆ ئه‌زیه‌تدانی یه‌كتر , مه‌سه‌له‌كان ئالۆز ده‌كه‌ن و دهیووروژێنن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه پێویسته زۆر ئاگاداری بین چونكه ره‌وشی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له ناوه‌راست و باشووری عێراق و هه‌روه‌ها له سوریا . ناسه‌قامگیره .




