سه‌رۆكى هه‌رێم یاساى لێبوردنى گشتى په‌سه‌ندكرد

راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكرد، و له رۆژى 7/6/2012 یاساكه‌ى ده‌ركردووه.
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان لە لێدوانێكیدا بۆ kdp رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بریارى ژماره 13 كه له رۆژى 7/6/2012 ده‌رچووه، یاساى لێبوردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكردوه و وێنه‌یه‌كى بریاره‌كه‌ش به‌نووسراوى ژماره350 كه له‌رۆژ 12/6/2012 ده‌رچووه و گه‌یشتۆتە سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، واش چاوه‌روان ده‌كرێت دواى بلاوبوونه‌وه‌ى له‌رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى كوردستان یاساى لێبوردنى گشتى بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.




