مامۆستایانی ئاینی مارەبڕینی شەرعی بۆ ھیچ کەسێک ئەنجام نادەن ئەگەر پشکنینی خوێنیان پێ نەبێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: لە بەر ئەوەی پێشتر کچ و گوران کە بۆ مەبەستی مارەبڕینی شەرعی دەچوونە لای مامۆستایانی ئاینی و پشکنینی خوێنیان لە گەڵ خۆیان نەبردووە، سەرئەنجام زۆر گرفت دروست بووە، بۆیە لە سەر داواکاری کۆمەڵهی تالاسیمای کوردستان و چەند رێکخراوێک ولایەنە تەندورستییەکان کە داوایان کردووە ھەر کچ و کورێک بچن بۆ مارەبڕینی شەرعی بۆ لای مامۆستایان ئاینی پشکنینی خوێن لە گەڵ خۆیان ببەن، بڕیاریان داوە کە مامۆستایانی ئاینی مارەبڕینی شەرعی بۆ ھیچ کەسێک ئەنجام نەدەن، ئەگەر پشکنینی خوێنیان لە گەڵ نەبێت.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ھەموو ئەو کچ و کورانە ئاگادار دەکەینەوە، کە دەیانەوێ پرۆسەی ھاوسەر گیری ئەنجام بدەن، پێویستە پشکنینی خوێن لە گەڵ خۆیان ببەن ئەو کات مارەبرینی شەرعیان بۆ دەکرێت، بە پێچەوانەوە مارەبرینەکەیان بۆ ئەنجام نادرێت.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو مامۆستایانی ئاینیان ئاگادارکردووە بێ پشکنینی خوێن مارەبڕینی شەرعی بۆ ھیچ کەسێک نەکەن.




