روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه

له‌گه‌ڵ خستنه‌روو وگفتوگۆكردنى بودجه‌ى سالى2012 له رۆژى 11/6/2012، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانیان بێ هیچ داواكارییه‌كى پێشوه‌خت، به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى ،كۆسپیان خسته به‌رده‌م گفتوگۆى بودجه، چه‌ندین جار رایانگه‌یاند: كه (ناهێڵن بودجه تێپه‌ربێت)، وداواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندانانیان كرد. ئه‌و داواكارى وكۆسپ دروستكردنانه له‌كاتێكدا ئه‌نجام درا كه‌هێشتا ته‌نیا یه‌ك دێر له‌پرۆژه‌ى بودجه خوێندنه‌وه‌ى بۆنه‌كرابوو.
به‌پێى نه‌ریت وپه‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، دواى خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌كان ئینجا ده‌بێ په‌رله‌مانتاران قسه و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك بكه‌ن و بیروبۆچوون و ره‌خنه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان هه‌وڵى له‌گه‌ڵ دان كه هێمنى و رێڕه‌وى یاسایى كارى دانیشتنه‌كه بپارێزن و تێكى نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى راپۆرتى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بودجه بخوێنێته‌وه، چونكه ده‌مێكه كۆمه‌ڵانى خه‌لك به په‌رۆشه‌وه چاوه‌رێى گفتوگۆى شه‌فافانه‌ى بودجه وپه‌سه‌ندكردنى ده‌كه‌ن. به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌شه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر دروستكردنى گرفت و تێكدانى هێمنى هۆله‌كه به‌رده‌وام بوون بۆ رێگرتن له‌خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى.
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ش له‌هه‌ر وه‌زیرێك، دیاره ئه‌ومه‌سه‌له‌یه به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، له‌ئه‌نجامی داواكردنى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌بێت كه په‌یره‌وى ناوخۆ رێره‌وه‌كه‌ى دیاریكردووه، كه پێویسته ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار یاداشتێك له‌و باریه‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌لام بۆ ئه‌و بابه‌ته فراكسیۆنى گۆران نه‌پێش كۆبوونه‌وه‌كه، نه ئێستاش هیچ داواكارییه‌كى له‌و جۆره‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه، چونكه په‌رله‌مان مامه‌له له‌گه‌ڵ نووسراوى ره‌سمى ده‌كات.
هه‌روه‌ها دوێنى 12/6/2012سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆران له‌راگه‌یاندنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا بڵاوى كرده‌وه كه گوایه ئه‌وان به‌مه‌رج هێمنى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌پارێزن. ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌دانیشتنى دوێنێى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ل سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌مه‌رج نه‌كراوه، سه‌رۆكایه‌تى هیچ مه‌رجێكیش قبوڵ ناكات،چونكه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كاره‌كانى خۆى به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆ ئه‌نجام ده‌دات.
به‌شداریكردن یان نه‌كردن له‌دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان مافێكى سروشتى فراكسیۆنه‌كانه، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه به‌رده‌وامه، داواش له‌هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، هێمنى بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆیه‌كى زانستى وره‌خنه‌گرانه‌ى بابه‌تی بۆ پرۆژه‌ى بودجه بكرێت، له‌پێناو ده‌وله‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه وهێنانه‌دى خواست وداواكاریه‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌لك به‌په‌سه‌ندكردنى بودجه‌یه‌كى شه‌فاف وخزمه‌تگوزار كه خواست وداواكارى كۆمه‌ڵانى خه‌لك ولایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانه.




