٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەمنزیکانە لە هەولێر دانێشتنی حکومەتی عێراق ساز دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info /  عه‌لی‌ عه‌لاق  ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ‌سه‌باحی‌ نیمچه‌ فەرمی‌، رایگه‌یاند:  گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆسییه‌ هه‌ڵسه‌پێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و بەغدا، ورده‌كاریی زیاتری‌ ده‌وێت. پێوستی بەکاتە تا چارەسەری بنەڕەتییان بۆ دەدۆزرێتەوە، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی‌ یاسا:    تا ئێستە واده‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ شاری‌ هه‌ولێر دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام وه‌ك هه‌ردوو لایه‌ن حكوومه‌تی‌ هه‌رێم و حكوومه‌تی‌ ناوه‌ند له ‌سه‌ری‌ رێككه‌وتوون، کە بەم نزیکانە بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوانیان دانیشتنێكی‌ حكوومه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت‌ و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولای‌ تێدا تاوتوێ ده‌كرێت، عەلی عەلاق ئەوەشی ئاشکرا کرد:  کە  حكوومه‌ت لە بەرنامەی دایە‌ یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانی‌ خۆی‌ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سازبکات ‌، ئه‌مه‌ش یه‌كانگیر ده‌بێت له ‌گه‌ڵ ئه‌و دانیشتنانه‌ی‌ پێشووی‌ حكوومه‌تکە  له‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ساز دەکرێت. لە کۆتاییدا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق رایگەیاند:  هاوپه‌یمانێتی‌ نێوان هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ و هاوپه‌یمانی‌ كوردستان مێژینه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه ‌‌و به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی بچووك ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كورد و شیعه‌ تێك ناچێت. شایەنی باسە لە سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر دوولا رێکەوتن دانیشتنێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەوڵیر و بەغدا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان سازبکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار