جیاكردنه‌وه‌ی سنووری عێراق و ئێران، ناره‌زایی هاووڵاتیانی لێ كه‌وته‌وه
به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی سنووری عێراق و ئێران له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كێشه بۆ هاووڵاتیانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی سنوری عێراق ئێران، تیمێكی پسپۆڕ ده‌گه‌نه ناوچه‌ی هه‌ورامانی سنوری هه‌ردوو وڵات و سنوره‌كان دیاری ده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا هاووڵاتیان نیگه‌رانی له‌و باره‌وه ده‌رده‌بڕن و سكاڵای یاسایشیان تۆماركردووه (گۆران ئه‌دهه‌م) قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ڕایگه‌یاند، ده‌ستكاری كردنی ئه‌و سنوره له‌لایه‌ن لیژنیه‌كی هاوبه‌شه‌وه بووه كه له به‌غداوه هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردنی سنوری ئه‌و ناوچه‌یه‌و جیاكردنه‌وه‌ی سنوری عێراق و ئێران.
گۆران ئه‌دهه‌م وتیشی:" خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌ده‌ستكاریكردنی سنوره‌كه ناڕازیین و هه‌ندێك هاوڵاتیش سكاڵایان تۆماركردوه، كه‌یسی ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ئێستادا لای ئێمه‌یه‌و به‌دوداچوونی بۆ ده‌كرێت."
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی NNA به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی ئه‌و سنوره له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه، چه‌ند باخێكی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان دابڕاوه و بۆته سنوری وڵاتی ئێران.




