٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكەم كاروانی هێزەکانی پەكەكە گەیشتنە قەندیل

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل- /KDP-info ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ بەیانی یەكەم گروپی گەریلاكانی هەپەگە گەیشتنە قەندیل. كاروانێكی 15 كەسی سەعات 7ی بەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا وەكو هەنگاوی یەكەم لە بڕگەی رێكەوتننامەكەیان لە گەڵ توركیادا گەیشتنەوە قەندیل و چەندین ئاژانسی ناوەوە و دەرەوەی كوردستانیش لە ساتی گەیشتنیاندا ئامادەبوون.

هەمان سەرچاوە رایگەیاند كە ئەمڕۆ فەرمانداری هێزەكانی پاراستنی گەل (HPG) لەوبارەوە لێدوانێكی چاپەمەنی دەدات.

شایانی باسە ئاژانسەكان ئاماژەیان بە چاودێری كردنی دووربەدووری توركیا كردووە، بۆ دڵنیابوون لە راستی و جێبەجێكردنی پرۆسەی كشاندنەوەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار