٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی پۆلیسی ئێران داوای لێبوردنی لە ئافرەتانی كورد كرد

سەرچاوە: KDP.info

مەریوان- KDP.info /  فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم بە هۆی بێرێزی بەرپرسی پۆلیسی شاری مەریوان بە ژنانی كورد، داوای لێبووردنی لە ئافرەتانی كوردستان و خەڵكی كوردستان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەری ئین ئین سی رۆژ رایگەیاندووە كە دوای بڕیاری بەرپرسی پۆلیسی شاری مەریوان بە لە بەر کردنی جلوبەرگی ژنانە لە پیاوێكی تاوانبار و گەڕاندنی لە نێو شاری مەریواندا، خەڵكی زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەم كردەوەیان بە بێرێزی كردن بە ئافرەتانی كورد لە قەڵەم داوە و بۆیە بۆ ماوەی چەندین رۆژ دەستیان بە خۆپیشاندانی نارەزایەتی كردووە.

لە چوارچێوەی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی كوردستاندا، رۆژی دوو شەممە فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم رایگەیاندووە كە لە سەر ناوی پۆلیس و حكوومەتی ئێران بە رەسمی داوای لێبوردن لە ئافرەتان و خەڵكی كوردستان دەكات و بڕیاری بەرپرسی پۆلیسی شاری مەریوانیش بە هیچ شێوەیەك قەبووڵ ناكرێت و بڕیارێكی شەخسی بووە و بە هیچ شێوەیەك ناكەوێتە نێو بازنەی ئەخلاقی پۆلیسی ئێرانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار