به‌په‌له .. زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاره‌كانی عێراقی گرته‌وه

زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی گرته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاوڵاتی بوونه قوربانی و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆرش به‌رشوێنه‌كان كه‌وتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "به‌غدادیه دوه‌لی " دوای كرده خۆكوژیه‌كه‌ی پارێزگای موسڵ ژماره‌یه‌ك كرده‌ی خۆكوژی دیكه به‌غدا و بابل و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار و زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی زۆریی لێكه‌وتۆته‌وه كه به‌شێك له‌و كرده خۆكوژیانه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌رزاری به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق بڵاو یان كردۆته‌وه كه برینداره‌كان به خێرایی گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.




