په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و نووسینگه‌ی ئاسایشی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا دوپاتكرایه‌وه

هەولێر- KDP.info / لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەریم شەنگاری وەزیری ناوەخۆ، و جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیان کرد لە ژەنەرال کاسلین و ژەنەرال جۆن بێدنارێک هەردوو بەرپرسی مەکتەبی ئاسایشی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و عێراق کرد.
له دانیشتنێكدا كه فه‌ریق شێروان عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و جێگرى كۆنسولى گشتى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان روون كرده‌وه كه بۆ مالئاوایى جنراڵ كاسلین و ناساندنى جنراڵ بێردنارێك كه له مه‌ودا وه‌ك به‌رپرسى نوسینگه‌ى ئاسایشى هاوبه‌شى ئه‌مریكا له عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هیواشیان خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ى پێشتر هه‌بووه به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر دوو به‌رێزان وه‌زیرى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆشحالى خۆیان بۆ ئه‌م دیداره نیشاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ر دوو یان خواست له ئه‌ركى نوێیاندا، ئاماده‌یى هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت و حكومه‌تى هه‌رێمیشیان نیشاندا بۆ به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى نێوان هه‌ر دوولا.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئێستاى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش، هه‌ر دوو لا كۆك بوون له سه‌ر گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستور و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر گرتنه‌به‌رى رێگه چاره‌ى دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو و ده‌ستورى، له‌م رووه‌شه‌وه رۆلى هێزه‌كانى نوسینگه‌ى ئاسایشى هاوبه‌شى ئه‌مریكا له‌م ناوچانه به‌رز نرخێندرا.




