له سیمینارێكدا كه‌مال كه‌ركووكی پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی شیکردەوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ لقی یەپمانگاو زانکۆی یەکێتی قتابیانی کوردستان لە زانکۆی سەلاحەدین لە درێژەی چالاکیەکانیدا سمینارێکی بۆ دکتۆر کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و مەسەلەی پۆستی سەرۆکی هەرێم سازکرد.
كه‌مال كه‌ركووكی باسی له‌وه كرد له ئێستا پرسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك پارتی سیاسی كوردستانه‌وه به سیاسی كراوه، له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته پێشتر له كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ری ڕێكهتوون و دواتریش ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان كراوه و به زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌نگی پێدراوه، بۆیه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م قوناغه یاسایی و سیاسیه‌كانی خۆی تَێپهراندوه، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه سیاسییه‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه كه ریفراندومه.
كه‌ركووكی سه‌باره‌ت به پرسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌مه تایبه‌ته به یاساناسان و پێویست ناكات هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی به مه‌رامی سیاسی خۆیانه‌وه شیكردنه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن به قازانجی خۆیان، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕێ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی شاره‌زایانی بواری یاسا بكه‌ن.




