٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

17ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی بیمەی بێ کاری

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزاره‌تی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت: بەپێی رێنماییەکان وەرگرتنی مامەڵەی بیمەی بێ کاری لە رۆژی 17/5/2013 کۆتایی دێت.
عەباس ئەکرەم بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزاره‌تی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.info راگەیاند: وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری ئەو دەرچووانە دەکاتەوە کە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2011 – 2012 ی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومین، کە تائێسته‌ فۆڕمی بیمەی بێ کاریان پڕنەکردۆتەوە، 17/5 ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم، دوای ئەم بەروارە بەدواوە ھیچ مامەڵەیەکی تازە وەرناگیرێت.
بیمەی بێکاری یەکێکە لە پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مانگانە 150 ھەزار دینار دەداتە دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان ئەوانەی ھیچ کارێکیان نییە، بەمەرجێک دەرچووی خوێندنی ساڵی 2011_2012بن.

هەواڵی پەیوەندیدار