لیبیا .. تەقینەوەیەک زیاتر لە 45 قوربانی لێدەکەویتەوە

KDP.info / ئۆتۆمبیلێكی مین رێژكراو له گه‌راجێكی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بنغازی لیبیا ته‌قییەوە و بەهۆیەوەش ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه. جێگری وەزیری ناوخۆی لیبیا ئاشكرای كرد : ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کردەوەیەکی تێرۆریستی کە گه‌راجێكی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بنغازی کردبووە ئامانج، لە رێگای ته‌قاندنەوەی ئۆتۆمبیلێكی مین رێژكراوه‌وه ، 15 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و، 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. لای خۆییەوە ئاژانسی رۆیته‌رز رایگەیاند : ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بنغازی بووه و، ته‌رمی كوژراوه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه. ئامرە سەرتاییەکان باس لە کوژرانی 15 كه‌س و برینداربوونی پتر لە 30 كه‌سی دیكه دەکەن. شایەنی باسە : له سێ رۆژی رابردوودا سێیه‌م هێرشی تیرۆریستی کراو ە کە كه‌سانی نه‌ناسراو لە شاری بنغازی ئەنجامی دەدەن ، زۆربەی گومانەکان بۆ تێوەگلانی لەوکردەوانە بۆ لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی لیبیا موعمه‌ر قه‌زافی سەرۆکی رووخا‌و دەچێت.




