ئەندامی ئەنجوومەنی شارۆچکەی ڕیاز تیرۆركرا

کەرکوک - KDP.info / ئەمرۆ لە هەڵمەتیکی تیرۆریستیدا ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی ڕیاز تیرۆركرا و كەسێكی دیكەش بریندرابوو.سەرجاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە رایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لەسەر ڕیگەی كەركوك- ڕیاز هێرشیان كرایەسەر، ئەمڕۆ سێ شەممە 13 ئایار، ڕیاز عەبدولئیلاعوبیدی ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی ڕیاز تیرۆركرا و كەسێكی دیكەش بریندرابوو.چەكدارەكان لەو هەڵمەتەیان دا پیلانیان هەبووە،کە ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەی ڕیاز عەبدولئیلا عوبیدییان تیرۆربکەن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەنی ناحییەكەش بەناوی حابس ناجی عوبێدی لەو کردە تیرۆریەدا بریندار بوو،سەرچاوەکە بە مەدا پریسی راگەیاند: بریندارەکە کە ناوی حابس ناجی عوبێدی بووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی كۆماری شاری كەركوك كراوە. هەروەها سەرجاوەکە رایگەیاند، هێرشەكە لەسەر ڕێگەی بەیەكگەیشتنی نێوان كەركوك و ناحیەی ڕیاز نزیك گوندی خەربە ڕویداوە، ناحیەی رایاز دەكەوێتە 45 كم لە باشوری خۆرئاوای كەركوك.




