٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی دەستەی گشتی دەستپاكی سوێندی یاسایی خوارد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13/5/2013 بەسەرۆكایەتیی د.حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانء ئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە 17ی ئاسایی خولی گرێدانی دووەم ساڵی چوارەم لەخولی سێیەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.

سەرەتای دانیشتنەكە كەبەئامادەبوونی د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستیء سەعد خالد وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكی پەرلەمان كەسەرۆكایەتیی دانیشتنەكەی دەكرد، بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی خوێندەوە كەلەدوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یەكەم بریتی بوو لەبەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو ء گفتوگۆكردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی تەندروستیی دەروونی لەهەرێمی كوردستان، خاڵی دووەمء كۆتاییش بریتی بوو لەسوێندخواردنی بەڕێز (د.ئەحمەد ئەنوەر محەمەد) وەك سەرۆكی دەستەی گشتیی دەسپاكی لەهەرێمی كوردستان بەپێی مادەی هەشتەم لەیاسای ژمارە 3ی ساڵی 2011.

پاشان بەهۆی ئامادەبوونی د.ئەحمەد ئەنوەر محەمەد لەسەرەتای دانیشتنەكەوە، لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە پێشنیازكرا خاڵی دووەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كەبریتی بوو لەسوێندخواردنی بەڕێزیان وەك سەرۆكی دەستەی گشتیی دەسپاكی لەهەرێمی كوردستان بەپێی مادەی هەشتەم لەیاسای ژمارە 3ی ساڵی 2011 بخرێتە پێشەوە، ئەم پێشنیازەش خرایە دەنگدانەوەء بەكۆی دەنگ پەسندكراء دواتر بەڕێزیان لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردء بەم بۆنەیەشەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان وێڕای پیرۆزباییكردن لەبەڕێزیان بەناوی سەرۆكایەتیی پەرلەمانء ئەندامانی پەرلەمانەوە بەبۆنەی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی دەستەی گشتیی دەسپاكی، هیوای خواست كەبەپێی یاسای دەستەی دەسپاكی كارەكانی ئەنجام بداتء جێگەی رەزامەندیی هەموولایەك بێت، هەروەك هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكەیدا.

پاشان د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی گشتیی دەسپاكی بەم بۆنەیەوە وتەیەكی كورتی پێشكەشكردو تیایدا وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانء ئەندامانی پەرلەمان بۆ بەخشینی ئەو متمانەیە پێی، رایگەیاند: "ئەم ئەركە ئەركێكی قورسە پێویستیی بەهاوكاریی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان هەیە بەهەموو فراكسیۆنەكانیء لیژنە تایبەتییەكانییەوە، چونكە دواجار ئەمە خزمەتێكە بەوڵاتەكەمان، بەنیشتمانەكەمان، بێگومان بەكەوتنە كاری دەستەی نەزاهە خۆی بەردەوام لەژێر چاودێریی پەرلەماندا دەبێت"، هەر لەوتەكەیدا رایگەیاند: "دیارە دیاردەی گەندەڵی دیاردەیەكی موزمنء ماوەیەكی زۆرە لەكوردستاندا هەیە، بەڵام بەتەئكید خودی دامەزراندنی دەستەكەء دەستبەكاربوونی وەك دەڵێن رێگەی هەزار میل-یش بەهەنگاوێك دەستپێدەكاتء دەبێتە هەنگاوی یەكەم"،ء هیوای خواست كەبەهاوكاریی هەموولایەك بتوانین خزمەتێكی بچووك بەوڵاتەكەمان بكەینء لەئاست ئەو متمانەیە دابێن كەلەلایەن پەرلەمانەوە پێمان دراوە.

خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش كەبریتی بوو لەبەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو ء گفتوگۆكردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی تەندروستیی دەروونی لەهەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی لەدانیشتنی پێشوودا مادەی پێنجەیەمی یاساكە كەتایبەت بوو بەپێكهێنانی ئەنجومەنێك بەناوی ئەنجومەنی تەندروستیی دەروونی، لەلایەن وەزیری تەندروستیء ئەندامانی پەرلەمانەوە گفتوگۆیەكی چڕءپڕی لەبارەوەكراء لەئەنجامدا چەندین سەرنجء تێبینیء پێشنیاز خرانەڕوو، لەدانیشتنی ئەمڕۆدا لەلایەن لیژنەی هاوبەشەوە پێشنیازكرا لەمادەی پێنجەیەمی پڕۆژە یاساكەوە تامادەی دەیەم رێكبخرێنەوەء لەدوو مادەدا بەڕیزبەندیی مادەكانی (5ء 6) دابڕیژرێنەوە كەوەزیری تەندروستی-یش لەگەڵیدابوو، ئەم پێشنیازەش خرایە دەنگدانەوەء بەكۆی دەنگ پەسندكرا، دواتر هەردوو مادەكە كەتایبەت بوون بەپێكهاتەء ئەركەكانی ئەنجومەنەكە داڕشتنەوەكەیان لەلایەن لیژنەی هاوبەشەوە بەجیا خوێندرانەوەء لەئەنجامی گفتوگۆكردنی مادەی پێنجەیەم كەتایبەت بوو بەپێكهاتەی ئەنجومەنەكە لەلایەن ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشنیازكرا نوێنەرێكی وەزارەتی ئەوقاف-یش بۆ پێكهاتەی ئەنجومەنەكە زیاد بكرێت، بەڵام ئەم پێشنیازە دەنگی پێویستی نەهێناو بەزۆرینەی دەنگ رەتكرایەوەء پاشان بەجیا دوا داڕشتنەوەی هەردوو مادەكە بەڕەچاوكردنی سەرنجء تێبینیء پێشنیازەكان خرانە دەنگدانەوەء پەسندكران.

سەبارەت بەمادەكانی (11ء 12ء 13)ی ئەسڵی پڕۆژە یاساكەش كەتایبەت بوون بەداخلبوونی نەخۆشی دەروونی لەدەزگا تەندروستییەكان بەئارزووی خۆی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوای ئەو گۆرانكارییانەی كەلەمادەكانی پێشوودا كران بوون بەمادەكانی(7ء 8ء 9)، دوای خوێندنەوەیانء خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی هاوبەش لەبارەیانەوەء گفتوگۆكردنیان لەلایەن وەزیرو ئەندامانی پەرلەمانەوە، هەریەكەیان بەجیا خرانە دەنگدانەوەء پەسندكران.

سەبارەت بەمادەكانی (14ء 15ء 16ء 17ء 18ء 19)ی ئەسڵی پڕۆژە یاساكەش كەدەبن بەمادەكانی (10ء 11ء 12ء 13ء 14ء 15 ) كەتایبەت بوون بەداخلبوونی بێ ئارەزوومەندانە واتە بەخورتی بەپێی جۆرو حاڵەتی نەخۆشەكە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوای خوێندنەوەیانء خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی هاوبەش لەبارەیانەوەء گفتوگۆكردنیان لەلایەن وەزیرو ئەندامانی پەرلەمانەوە، هەریەكەیان بەجیا خرانە دەنگدانەوەء پەسندكران.

بەمجۆرە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كەسەرۆكایەتیی دانیشتنەكەی دەكرد كۆتایی بەدانیشتنەكە هێناو رایگەیاند: "سبەی سەعات 2:30ی پاشنیوەڕۆ درێژە بەدانیشتنەكەمان دەدەین".

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار