یه‌که‌مین گرووپی هێزه‌کانی په‌که‌که نه‌یانتوانی بکشێنه‌وه

تورکیا - KDP.info / ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاند, ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ئایار یه‌که‌مین گروپی کشاوەی هێزه‌کانی ئه‌و پارته، که بڕیاربوو بگه‌نه هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر خراپی که‌ش و هه‌وا نه‌یانتوانی بگه‌نه جێگه‌ی مه‌به‌ست.به‌پێی هه‌واڵی فیرات نیوز، هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (HPG) له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوی کرده‌وه، به‌پێی زانیارییه به‌ده‌ستخراوه‌کان گرووپێک له هێزه‌کانی ئه‌وان که چاوه‌ڕوان ده‌کرا له چوارچێوه‌ی قۆناغی کشانه‌وه ئه‌مڕۆ بگه‌نه هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا له هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر خراپی که‌ش و هه‌وا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه جێگای خۆیان.به‌یاننامه‌یه‌کەی هەپەگە ئەوەشی خستۆتە روو : کە کاتێک گرووپی یه‌که‌مینی هێزه‌کانیان گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕای گشتی ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.به گوێره‌ی هه‌مان به‌یاننامه؛ چه‌ندین ڕۆژنامه‌وانی بیانی و ناوخۆیی له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا ئاماده‌بوون بۆ ڕووماڵ کردنی گه‌یشتنی گرووپی یه‌که‌مینی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هه‌رێمی کوردستان.




