سبەی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان و پەیمانگەکان دەست پێدەکات

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە سبەی 14/5/2013 ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان و پەیمانگەکان لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
ھاجر داود ئهحمهد بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بەkdp.info رایگەیاند : سبەی بە بەشداری یەک ملیۆن و 500 ھەزار قوتابی و خوێندکار لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا، تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی ھەرسێ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەکان لە سەرتاسەری ھەرێم ئەنجام دەدرێت.
ھاجەر داود گوتیشی: وەزارەتی پەروەردە ش سەرجەم پێداویستییەکانی ئەم پرۆسەیە و چاودێری بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابینکردووە تا قوتابی و خوێندکارانی ئازیز لە کەشێکی ئارام و لە باردا ئەزموونەکانیان ئەنجام بدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: داوا لە بەرێوەبەر و چاودێری ھۆڵەکان و مامۆستایان دەکات ئەم پرۆسەیە بە ئەرکێکی نیشتمانی بزانن، ئەو ئەمانەتە بە دەستپاکی و نەزاھەت و جێبەجێبکەن.




