کلینتون: روسیا چەند فڕۆکەیەکی سەربازی دەداتە سوریا ..شاری حەلەبیش بەهێزەکانی ئەسەد ئابڵوقە دراوە

هێلاری کلینتۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەخنەی توندی ئاراستەی روسیا کرد بەوەی کەرۆڵیکی نەگەتیفی لەتەنگژەی سوریا هەیەو رایگەیاند وڵاتەکەی بەچاوی دڵە راوکێوە دەروانێتە هەنگاوەکەی روسیا کەبەنیازە ژمارەیەک هیلیکۆبتەری هێرش بەر بداتە سوریا .
ئەمەو لەدانیشتنێکی هاوبەشدا لەگەڵ شەمعون پیرسی سەرۆکی ئیسرائیلدا هیلاری کلینتۆن لەواشنتۆن رایگەیاند کەئەوان هۆشداریان داوەتە روسیا کەبەهیچ شێوەیەک چەک نەداتە سوریا چونکە هۆکارێکە بۆ زیاتر ئاڵۆز کردنی باردۆخی ئێستای سوریا.
لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدرێژەی قسەکانیدا روونی کردەوە کەئێستا هێزەکانی ئەسەد زۆر بەتوندی گەمارۆی شاری حەلەبیان داوەو ئەم هەنگاوە سەربازییەی سوریاش بەهێڵکی سوور دادەنرێت جونکە هەرەشە لەبەرژەوەندیە ستراتیجی و نیشتیمانیەکانی تورکیا دەکات و ئێمەش لەلای خۆمانەوە زۆر بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و هەوڵی جددی دەدەین کەبارودۆخەکە بەرەو شەری تایەفەگەری نەروات هەرچەندە دۆسییەی سوریا کێشەیەکی ئاڵۆزە ئەوەش بەهۆی ترس و دڵەراوکێی وڵاتانی دەوروبەری سوریا کەمەترسیان لەسیتەمی دوای ئەسەد هەیە.




