ده‌میرتاش: تورکیا وڵاتی تورکەکان نییە بەڵکو وڵاتی هەمووانە

کوردستانی تورکیا - KDP.info / هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په له كوردستانی تورکیا ڕایگه‌یاند : ئەو رۆژە بەسەرچوو، تا ئەو دروشمە بگوترێتەوە و بڵێت ، تورکیا وڵاتی توركه‌كانه ، ئێستا ئەم دروشمە باوی نەماوە و بەڵکو توركیای ئێستا وڵاتی هه‌مووانه. سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كرێكاران و دانیشتوانی شاری سیرتی كوردستانی تورکیا ، ڕایگه‌یاند: گرنگە هەموومان سیاسەت پەیرەو بکەین لەجیاتی چەک ، ئێستا لە تورکیا گه‌یشتونه‌ته قۆناغێك كه ئیتر له‌جێگای چه‌ك سیاسه‌ت كارده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ده‌نگ بەرز نەکەینەوە و داواكاریه‌كانمان به‌زمانێكی ڕه‌وا به‌رای گشتی جیهان نه‌گه‌ێنین، له‌كاتی نوسینەوەی ده‌ستوری نوێی توركیا دا داواكاریه‌كانمان بێبایەخ دەبێت و جێ به‌جێ ناكرێت.سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هەروەها رایگەیاند: هەموو تاکێکی ئێمە هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاتە گه‌ڕ، تا پرۆسه‌ی ئاشتی بە تەواوی سه‌ركه‌وتوو بێت و بەغۆشەیەیکی داخراو نەگات ،دەمیرتاش ئەوەشی دووپاتکردەوە کە لە ئێستادا دروشمی توركیا هی توركه‌كانه به‌سه‌رچووه و باوی نه‌ماوه، توركیا ئێستا ولاَتی هه‌مووانه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه بێـت ئه‌وا ئه‌وان له‌ووڵاته ده‌ژێن و ناچن بۆ شوێنی دیکە. هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی دیموكراتی به‌ده‌په، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ، داوای له‌دانیشتوانی شاره‌كه‌ی كرد، کە بەتوندی پشتگیری له‌پرۆسه‌ی ئاشتی ئیمراڵی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغەشی وه‌ك مۆدیلێك بۆ ته‌واوی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست پێناسە کرد.




