مالیكی : ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله به‌رز هاریکاری تیرۆریستان دەکەن

عێراق - KDP.info / فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە هەندێک لە ئەفسەرانی سەر بە سوپای عێراق هاریکاری تیرۆریستان دەکەن و لەو لەرێگای بنەمای هاوبەشییەوە لە ریزەکانی سوپا وەرگیراون . نوری مالیكی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و به‌رپرسی ئه‌منی باڵای له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌ته‌كه‌ی تۆمەتباردەکات ، به ئاسانکاری کردن بۆ گروپه چه‌كداره‌كان توندڕەو ، بەئامانجی گواستنه‌وه‌ی بۆمب بۆ ناوچه‌شیعیه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی، له‌و ناوچانه دا.نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رایگەیاند: ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله به‌رز‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌منی، ئاسانکارییان بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی به نێو خاڵه‌كانی پشكنیندا کردووە تا بۆ ناوچه‌شیعیه‌كان بگوازرێنەوە و دواتریش ته‌قینه‌وه ئەنجام بدەن . مالیكی بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و فه‌رماندانهی سوپای عێراق ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی داوە : کە ئه‌و ئه‌فسه‌ر و فه‌رماندانه له‌پله‌ی به‌رزاندان و پێشتر له‌سوپای ڕژێمی به‌عسدا كاریان كردووه و هەروەها راشیگەیاند : کە به‌هۆی بنەمای بەش بەشییەوە گه‌ێشتونەتە وه‌زاره‌تی به‌رگری . نوری مالیکی ئەوەشی ئاشکرا کرد : کە دوای سود وەرگرتن لە ته‌واوی توانا و شاره‌زاییه‌كانیان ، ئەو ئەفسەر و پلەدارانە، له‌كاره‌كانیان دووریان ده‌خاتەوە.




