سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كاتالۆنیا :هیچ هێزێك ناتوانێ ئاسته‌نگ له به‌رده‌م دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكات

KDP.info/ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كاتالۆنیا رایگه‌یاند سه‌ده‌ی 21 بۆ نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌تێكی باشه خۆیان رێك بخه‌ن و ده‌وڵەتی خۆیان ئاوا بكه‌ن هیچ هێزیك ناتوانێت له هه‌مبه‌ر ده‌وڵتبونی كاتالۆنیا، باسك، سكۆتله‌ندا، سیجیلیا، كۆرسیكا و كوردان راوه‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه مه‌رجیی دروست بوونی ده‌وله‌تیان هه‌یه.
سه‌ردار ماهیر كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئیسپانی 24 بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ رایگه‌یاند: له ئیسپانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیه‌كان بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به راپرسیه‌كی به‌ر فراوان كردوو
له باره‌ی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به ده‌وڵەتی كوردی ئارتۆر ماس سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كاتالۆنیا رایگه‌یاند ئه‌و له نزیكه‌وه ئاگای له ره‌وشی گه‌لی كورده و گوتی: له عێراق ده‌وڵه‌تی كوردان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی من نزیكه‌ی 40 ملیۆن كورد له وڵاتی توركیا، ئێران، عێراق و سوریا ده‌ژین و وڵاتی وانیش وه‌ك ئیمه پارچه پارچه بووه، به‌بۆچوونی من مافی هه‌ره سروشتی وان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بكه‌ن، منیش له دڵه‌وه پشتیوانی قۆناغی ئاشتی له توركیا ده‌كه‌م و هیوادارم كوردانی توركیاش بگه‌نه مافی ره‌وای خۆیان




