پاکستان.. تەقینەوەیەک زیاتر لە 70 کوژراو برینداری لێکەوتەوە

KDP.info / له دەرنجامی هێرشێکى خۆکوژی به‌کاروانێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ناوجەیەک لە پاکستان 7 کوژران و 68 کەسی دیکەش برینداربوون. ئه‌کبه‌ر دورانى وه‌زیره‌ى ناوخۆى هه‌رێمى بلوجستانى پاکستان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن،ئاشكرای کرد : کە ئه‌و هێرشه خۆکوژیه لە هەرێمی بلوجستان کراوە و ئامانجی تیرۆرکردنی کوتا موشتات شوکه‌را به‌رێوه‌به‌رى ئاسایش هەرێمی بلوجستان بووە و ئه‌مه‌ش لە ریگای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکى مینرێژکراو بووە ، دورانى ئەوەشی خستەروو له‌و هێرشه‌دا 1 ته‌ن ته‌قه‌مه‌نى به‌کارهێنراوه و له ئه‌نجام دا 7 که‌س کوژراون و 68 که‌سیش به‌سه‌ختى بریندار بوونه . هاوکات وه‌زیره‌ى ناوخۆى هه‌رێمى بلوجستانى پاکستان ئەوەشی راگەیاند: کەله‌هه‌مان کاتدا له‌هه‌ندێک شوێنى تر‌ى شاره‌که بەروکێت هیرشکراوە تە سەر هەرێمەکەیان و و له‌ئه‌نجام دا مندالێک گیانى له‌ده‌ست داوه و تاکو ئێستا هیچ که‌س لایەنێکیش به‌رپرسیاریه‌تى خۆی لەو هێرشانه‌دا رانەگەیاندووە .




