وه‌لید محه‌مه‌دی: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی عێراق پێكهێنانی چه‌ند هه‌رێمێكه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی عێراقییه ڕایگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی عێراق، پێكهێنانی چه‌ند هه‌رێمێكه.
وه‌لید محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی عێراقییه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی هه‌واڵی (سه‌وت عێراق) بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌قۆناغی ئێستادا باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی عێراق، پێكهێنانی چه‌ند هه‌رێمێكه له‌وڵاتدا، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش دژایه‌تی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان بكات، نایةوێت سه‌قامیگری له‌وڵاتدا به‌رپابێت و هه‌وڵی دابه‌شكردنی عێراق ده‌ده‌ن به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوكدا.
(وه‌لید محه‌مه‌دی) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بارودۆخی ئێستای وڵات و هه‌ستی هه‌ندێك له‌پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق به‌په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسی، بێمتمانه‌یی له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لدا دروستكردووه، ئه‌وه‌ش واده‌كات، پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان باشترین چاره‌سه‌ربێت بۆ كێشه‌كانی ووڵات.
(وه‌لید محه‌مه‌دی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی عێراقییه وتیشی:"سیستمی حكوومڕانی هه‌رێمه‌كان، مافی پارێزگاكان ده‌پارێزێت و یه‌كڕیزیی خاكی ووڵاتیش له‌دابه‌شبوون ده‌پارێزێت




