٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دژی گەرانەوەی دەستورە بۆ ناو پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/عەبدوللا حاجی مەحمود سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەKDP.IMFOراگەیاند: کاتی خۆی پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای دەستوری پەسەند کرد، بۆ ئەوەی راپرسی لەسەر بکرێت، بۆیە بە بۆچوونی ئێمە ئەم پڕۆژە یاسایایە ناکرێت بگەڕێتەوە پەرلەمان تا ئەو کاتەی راپرسی  لە سەر دەکرێت و خەڵک دەنگی پێبدات، ئینجا چ بەقبولکردنی و چ بەرەتکردنەوەی، بەڵام کە راپرسی لە سەرکرا ئەو کات ھەر لایەنێک بیەوێت دەتوانی داوابکات ھەموار بکرێتەوە لە رێگای چەند پەرلەمانتارێک.

عەبدوللا حاجی مەحمود گوتیشی: واقعی ھەرێمی کوردستان وا دەخوازێت ئەم پرۆژە یاسایە بخرێتە راپرسی وخەڵک دەنگی لە سەر بدات، لە بەر ئەوەی دەبێتە پاڵپشتێکی بەھێزی بنەمای دەوڵەتداری لە ھەرێمی کوردستان، چونکە دەستور بنەمایەکی بەھێزی حوکمڕانییە لە ھەر وڵاتێک .

مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە رێگا بەخەڵک بدرێت رای خۆی لە بارەی دەستوری دیاری بکات، نەک لایەنێک خۆی بکات بە نوێنەری خەڵک و لە ئایندە گلەی ئەوە بکرێت کە ماف و رای خەڵک زەوت کراوە، بۆیە ئێمە پێمان وایە پێویستە خەڵک خۆی رای خۆی بدات و رێگە بدرێت ئەم پرۆژە یاسایە بخرێتە راپرسییەوە.

ناوبراو لە کۆتای لێدوانەکەیدا راشیگەیاند: بەپێی یاسا ھەر پڕۆژە یاسایەک ئەگەر بەیەک دەنگی زۆرینە پەسەند بکرێت ، ناکرێت لایەنی قانونی لەبەر چاونەگیرێت، بەڵام دەستور زۆرینەی رەھا کە تەنیا یەک کەس لە گەڵی نەبووە، بۆیە ئەم پڕۆژە یاسایە زۆرینەی دەنگی رەھا پەسەندیکردوە و پێویستە بخرێتە راپرسی و دەنگی لە سەر بدرێت و ناکرێت بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان تا ئەو کاتەی لایەنی قانونی خۆی وەردەگرێت و دەبێت بە یاسا ئەو کات چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت داوابکەن ھەموار بکرێتەوە. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار