٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسنامەیەك ئاراستەی خەڵك و حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سڵاوی خواتان لێ بێت

دوای كۆتایهاتنی پرسەی ماتەمینی خوالێخۆشبووی خوشكم بە پێویستی دەزانم بە ناوی خۆم و خانەوادەی بارزانی سوپاس و پێزانینی بێ پایانم ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی خۆشەویستی خەڵكی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و لایەنە سیاسی و كەسایەتییەكانی ناوە و دەرەوەی وڵات و سەفیر و كونسوڵی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و برایانم لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی و حكوومەتی عێراقی فیدرال و پارلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و زانایانی ئایینی و تێكڕای ناوەندە مەدەنی و میدیایی و ڕۆشنبیری و ئاكادیمی و حزبی و سەربازی و دامودەستگەی ئاساییش بكەم. زۆر سوپاسی هەموو ئەو خوشك و برا بەڕێزانە دەكەم كە بە ئامادەبوونیان یان لە ڕێی ناردنی بروسكە و نامە زەحمەتیان كێشا و بەشداری ئەو پرسەیە بوون.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
13ـی 5ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار