٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستە مالیكی لەپۆستەكەی نەمێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی گووتەی سەرچاوەیەكی عێراقی رۆژنامەی ئەلسیاسە ئەلكوێتیە بلاویكردۆتەوە كە جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەوەی ئاشكراكردووە كە وولاتەكەی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستە مالیكی لەپۆستی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق نەمێنێت،  لەبەر هۆكاری ئەوەی پاڵپشتی ڕژێمی سووریای كردووە و لاگیری ئێرانە.

بەپێی ئاماژەدانی رۆژنامەكە لەئاكامی پێشهاتە خێراكانی ولاتی سووریاكە نزیكە لە ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد وادەكات ئەمەریكا لەگەڵ ئەو بەرەیەدا بێت كە نیازی متمانە سەندنەوەیان لەمالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە.

ڕۆژنامە هۆكارەی سەرەكی نیازی ئەمەریكای لەبارەی متمانەوەرگرتنەوە لەمالیكی دەگەرێنێتەوە بۆ هەمان ئەو هۆكارانەیە كە كوتلە سیاسییەكان پەنای بۆ دەبەن، بەڵام ئەو جیاوازییە گرنگ نییە، چونكە ئامانجەكە یەك ئامانجە.

سەرچاوەی ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، بایدن بە هەندێك سەركردەی عێراقی ڕاگەیاندووە نیازی وابووە سەردانی هەولێربكات و لەوێوەش بچێتە بەغدا، بەڵام مالیكی لەوكاتەدا سەردانەكەی ڕەتكردووەتەوە، سەردانیكردنی جۆ بایدنیشی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان وەك پەیامێكی پاڵپشتیكردن بۆ بارزانی  و عەللاوی لە قەڵەمداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار