٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مەراسیمی رۆژی دایك لە ویلایەتی نیو ئۆرلینس به‌دەسترێژی گولە 19 كه‌س بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا- /KDP-infoئەمڕۆ بەیانی لە دەزگا راگەیاندنەكانی ئەمەریكا بلاوبۆوە كە لە مەراسیمی رۆژی دایك لە ویلایەتی نیو ئۆرلینس لە ئەمەریكا دەستڕێژی گولە بەناو خەڵكدا كراو چەند برییندارێكی لێكەوتەوە كە ژمارەیان 19 كەسە.

بەگوێرەی هەواڵێك كە لە رۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمەریكی بڵاوبۆتەوە دەسترێژی گوللەكە لە كەژاوەی رۆژی دایك لە هێلی دووەم لە ویلایەتی نیوئۆرلینس روویداوەو تا ئێستەش هیچ یەكێك لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەستگیر نەكراون. بەركەوتوانی دەسترێژییەكە لای پۆلیس ژمارەیان 17 كەسە 10 كەسیان ژن و منداڵن و 7 كەسیشیان لاو و تازە پێگەیشتوون و تیایاندایە تەمەنیان لە 10 ساڵیدایە.

هەر بەگوێرەی هەواڵەكەی واشنتۆن پۆست (FBI)گومانی لە 3 كەس هەیە ئەو كارەیان ئەنجام دابێت بەڵام تا ئێستە هیچ كەسێكیان دەستگیر نەكردووە.

لەلایەكیترەوە هەر پەیوەست بە دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ماڵپەڕی (روسیا الیوم) بڵاویكردۆتەوە كە پۆلیسی ویلایەتی نیو ئۆرلینس دیارییەكی 2500 دۆلاری داناوە بۆ هەركەسێك هەر زانیارییەك لەسەر تاوانبارن بگەیەنێتە پۆلیس.

شایانی باسە دیاردەی دەستڕێژی كردن لە خۆپیشاندان و بۆنەكاندا لە ویلایەتی نیو ئۆرلینس ئەوە چەند جارێكە دووبارە ببێتەوە، هەر لەم ساڵدا ماوەیەك لەمەوبەر لە بۆنەیەكی تر دەستڕێژی لە 4كەس كرا،هەموویان دەربازبوون و دواتریش یەك لە تاوانبارەكان دۆزرایەوەو دەستگیركرا.

هەواڵی پەیوەندیدار