٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مومتەزەر توركونە: كوردستان دەبێتە بەرهەمی رەگەزپەرەستە توركەكان

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/رۆشنبیر و نووسەری ناوداری توركیا مومتەزەر توركونە رەخنەی لە هەڵوێستی رەگەزپەرەستە توركەكان كرد و وتی: رەگەزپەرەستە توركەكان بێجگە لە دابەش كردن و پارچە كردنی توركیا هیچ خزمەتێكی دیكە بە توركیا و گەلی تورك ناكەن.

لەم بارەیەوە كاناڵی خەبەر توركی توركیا بڵاوی كردووەتەوە كە نووسەر و رۆشنبیری ناوداری توركیا مومتەزەر توركونە كە پێشتر بۆ خۆیشی رەگەز پەرەست بووە، رەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەت و هەڵوێستی رەگەزپەرەستە توركەكان لە بەرامبەر مەسەلەی كورد و چارەسەر كردنی پرسی كورد كردووە.

مومتەزەر توركونە ئاماژەی بەوە كردووە كە سیاسەت و هەڵوێستی رەگەزپەرەستە توركەكان زۆر دواكەوتوو و ناسەردەمییانەیە و بێجگە لە دابەش و پارچە كردنی توركیا هیچ خزمەتێكی دیكەی توركیا ناكات.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە قۆناغی چارەسەریدا رەگەزپەرەستە توركەكان بە سەرۆكایەتی مەهەپە هەوڵ بۆ لاواز كردنی توركیا و نانەوەی      ئاژاوە دەدەن و ئەگەر رۆژێك هات لە توركیا كوردستان و دەوڵەتی كوردی دامەزران پێویستە هەر كەس بزانبێت كە رەگەزپەرەستە توركەكان زەمینەیان بۆ خۆش كردووە و دەوڵەتی كوردیش دەبێتە بەرهەمی سیاسەتەكانی ئەوان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار