فەتحوڵڵا گولەن: قۆناغی چارەسەری پێویستی بە پشتگیری هەموو لایەك هەیە

ئەستەنبۆڵ- KDP.indo/ سەرۆكی تەڤگەری گولەن فەتحوڵلا گولەن سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا رایگەیاندووە كە ئەم قۆناغە زۆر هەستیارە و خەیری بۆ سەرانسەری توركیا و هەر هەمووی گەلی توركیا هەیە بۆیە پێویستە هەر كەس پشتگیری لەم قۆناغە بكات.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی هەرەكۆڵ كە زمانحاڵی كەسایەتی ئاینی ناوداری توركیا فەتحوڵڵا گولەنە ئاماژەی بەوە كردووە كە فەتحوڵڵا گولەن لە گوتارێكی خۆیدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و ئەم قۆناغەی بە هەنگاوێكی خەیر وەسف كردووە وتوویەتی: ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئاشتەوایداین و داوا لە هەر كەس دەكەم بۆ بە دەستەوە هێنانی ئارمانجەكانی توركیا و پاراستنی تەبایی و ئاشتەوایی لە توركیا پشتگیری لەم قۆناغە بكات.
ناوبراو سەبارەت بە كۆمیتەی عەقڵمەندانیش جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دامەزراندنی كۆمیتەیەكی بەمجۆر بۆ ئاسانكاری كردن بۆ سەرخستنی ئەم قۆناغە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە و خزمەتی باش بە پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا دەكات.




