٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاڵچین ئاقدوغان: دەبێت دەرفەت نەدرێت كە توركیا بگەڕێتەوە دواوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ دوێنێ سەرۆكی راوێژكارانی سەرۆك وەزیری توركیا یاڵچین ئاقدوغان سەردانی شاری دیاربەكری كرد و لە گەڵ نوێنەرانی رێكخراوە مەدەنییەكانی شارەكە كۆ بۆوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆكی راوێژكارانی سەرۆك وەزیری توركیا یاڵچین ئاقدوغان لە سەردانەكەی خۆی بۆ دیاربەكردا نوێنەرانی رێكخراوە مەدەنییەكانی ئەو شارەی لە باڵاخانی پیشووی ژیتەم ( هێزی تایبەتی ئیستیخباراتی)دا كۆ كردووە و لەگەڵیاندا دەستی بە وتووێژ كردنی قۆناغی چارەسەری كردووە.

یاڵچین ئاقدوغان لە سەرەتای كۆبوونەوەكەیدا رایگەیاندووە كە بە ئەنقەست كۆبوونەوەكەمان لە باڵاخانەی پیشووی ژیتەم ساز كرد تا بتوانین كریارە نامرۆڤانەكانی نێو ئەم باڵاخانەیە بە بیر بهێنینەوە و بیر لە ئەشكەنجە و كوشتنی مرۆڤە بێ تاوانەكان لە نێو ئەم باڵاخانەیەدا بكەین و ئەم ئەزموونە تاڵە بكەینە هاندەرێك بۆ ئەوەی كە بە هیچ شێوەیەك دەرفەت نەدەین كە توركیا یەك هەنگاو بەرەو دواوە بنێت.

یاڵچین ئاقدوغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەر بمانەوەێ كە رووداوە تاڵەكانی ساڵانی رابردوو لە توركیا دووبارە نەبنەوە پێویستە بەو پەری هێز و توانای خۆمانەوە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا بكەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار