پاکستان.. پارتەکەی نەواز شەریف لە پێشەوەی رەکابەرەکانی هەڵبژارنی پەلەمانی دایە

KDP.info / ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی کە دوێنێ شه‌ممه‌دا ساز کرا، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنابێت، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه.کۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەکان لە پاکستان رایاگەیاند: کە ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ئەو وڵاتە به‌شـداریـیان له‌و هه‌ڵبژاردنه کردووە تێدا دەنگدەران دەنگیان بە کاندیدەکانیان داوە کە رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی 272 کورسی پەرلەمان دەکەن . پرۆسەی هەڵبژاردەنەکەش بە باشی بەرێوە چووە .وەک ئاژانسەکانی هەواڵی پاکستان بڵاویان کردۆتەوە : پێشبینی دەکرێت پارتی موسلم لیگی نه‌واز شه‌ریف له پـێشـه‌وه بێت و دوای ئەویش پارتی جولێنەری ئینسافی کە عومران خان یاریزانی کرکێتی پێشوو و سیاسه‌تمه‌داری ئێستا سەرۆکایەتی دەکات به پله‌ی دووه‌م بێت.پارتی گه‌لی پاکسـتانیش که بنه‌ماڵه‌ی بێنه‌زیر به‌تۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی کوژرا و سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، له پله‌ی سێـیه‌م دێت.به‌و پـێی پارتی نه‌واز شه‌ریف زۆربه‌ی زۆری کورسیـیه‌کانیان نه‌بردووه‌ته‌وه، ده‌بێت حکومه‌تێـکی هاوپەیمانی پـێـکبهێنێت.نه‌واز شه‌ریف له دوێنێ شه‌وه‌وه سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاندن، هه‌رچه‌ند هێشـتا جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌واو نه‌بووه. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کان سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان پشـتڕاستکرد ، ئه‌وا بۆ جارێـکی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌گرێته‌وه ده‌ست که له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا 2 جار ئه‌و پـۆسته‌ی برده‌وه. نه‌واز شه‌ریف داوای له هه‌موو پاکسـتانیـیه‌کان کرد بچنه پاڵی بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له کێشه و گرفته‌کانی، له‌وانه گرانی و بێ کاری و بڕینی کاره‌با و یاخیبووانی تاڵیبان.




