مالیکی خۆی بۆ جاری سێیەم کاندیدەکاتەوە

عێراق - KDP.info / په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات، کە ئەوان بەنیازن بۆ جاری سێیه‌میش، نوری مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید بكه‌نه‌وه. سه‌لمان موسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: دەوڵەتی یاسا لە بەرنامەی دایە جارێکی دیکە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانەکەیان، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید بکانەوە، چونکە تاوه‌كو ئێسته هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە، تا رێگربێت له‌به‌رده‌م كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی مالیکی بۆ جاری سێیه‌م. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سەلمان موسەوی ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە ئەو داواکارییانەی جار بەجار لە راگەیاندنەکان گوێ بیست دەبن و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دەکەن، ئەمە تەنیا دوورە لە ده‌ستوور و دەوڵەتی یاسا وەک پروپاگەندەی راگه‌یاندنه‌كان مامەڵەی لە گەڵدا دەکات.




